بەختی ڕەش لە حەسەن زیافەتی
ڕەشی بەختی من کلەی چاوتە
ڕەشی بەختی من کلەی چاوتە
دەزووی کفنەکەم زووڵفی خاوتە
دەزووی کفنەکەم زووڵفی خاوتە
ئەمن باغەوانم، ئەتۆش کۆتری باغی
ئەمن باغەوانم، ئەتۆش کۆتری باغی
بێ وەفا مەبە ، جوانی سابڵاغی
بێ وەفا مەبە ، جوانی سابڵاغی
ڕەشی بەختی من کلەی چاوتە
ڕەشی بەختی من کلەی چاوتە
دەزووی کفنەکەم زووڵفی خاوتە
دەزووی کفنەکەم زووڵفی خاوتە
بە خۆشی تۆوە گیانە من لێرە ماوم
بەخۆشی تۆوە گیانە من لێرە ماوم
بێ وەفا مەبە گوڵەکەم، زەرد هەڵگەڕاوم
بێ وەفا مەبە گوڵەکەم، زەرد هەڵگەڕاوم
ڕەشی بەختی من کلەی چاوتە
ڕەشی بەختی من کلەی چاوتە
دەزووی کفنەکەم زووڵفی خاوتە
دەزووی کفنەکەم زووڵفی خاوتە
ئەتۆ هەر زێڕی ئامان ،ئەمن عەیارم
ئەتۆ هەر زێڕی گوڵەکەم، ئەمنیش عەیارم
بێوەفا مەبە ئامان، یارەکەی پارم
بێوەفا مەیلەکەی ، یارەکەی پارم
ڕەشی بەختی من کلەی چاوتە
ڕەشی بەختی من کلەی چاوتە
دەزووی کفنەکەم زووڵفی خاوتە
دەزووی کفنەکەم زووڵفی خاوتە